واشینتۆن : عەرەبستان ئامادەی ئاگربەس ە
پەیامی کورد ... واشینتۆن : عەرەبستان ئامادەی ئاگربەس ە .
لەم ماوەیەدا ٣٦ هێرشی ئاسمانی لە یەمەن لە لایەن عەرەبستانی سەعوودییەوە ئەنجام دراوە .
ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنسارۆڵلا جەختی کردەوە کە ئەنسارۆڵلا هەڵوێستیان بەرگری کردنیان لە خۆیانە و بەردەوامی پاڵپشتی لە ئاستی عادیلانە و بەرفروان دەکات .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە عەرەبستان و دەوڵەتی ژێر پاڵپشتی ئەوان لە یەمەن بۆ ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەوانەش گرووپی ئەنسارۆڵلا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ویلایەتەیەکگرتووەکان هەموو لایەنەکان یان بۆ دەستپێکردنی ووتووێژەکانی ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بانگهێشت دەکات و جەختی کردەوە کە کۆتایی شەڕ لە یەمەن بۆ جۆ بایدن لە گرینگی سەرەتایی دایە .
ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها پێشنیاری دەستنیشان کردنی لیستەی کات و سات بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی هەندێک بابەتی گرینگ لەوانەش بەندەرەکانی خستە ڕوو و داوای لە ئەنسارۆڵلا کرد کە هەڵوێستی خۆی دەربارەی ئاگربەسی گشتگیر لە هەموو خاڵەکانی یەمەن بە چاودیری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕابگەینێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە