واشینتۆن فری بەیکن : بە پێی ڕێکەوتننامەی ٢٥ ساڵەی چین کەرەستەی سیخۆڕی پێشکەوتوو بە ئێران دەفرۆشێت

پەیامی کورد    ...   واشینتۆن فری بەیکن : بە پێی ڕێکەوتننامەی ٢٥ ساڵەی چین کەرەستەی سیخۆڕی پێشکەوتوو بە ئێران دەفرۆشێت

بڵاوکراوەی " واشینتۆن فری بەیکن " لە ڕاپۆرتێکدا کە لەم دواییانە بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە : " چین بە نیازە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ٤٠٠ میلیارد دۆلاری ٢٥ ساڵە لەگەڵ ئێران ، کەرەستەی سیخوڕی پێشکەوتووی خۆی بخاتە بەر دەستی ئەم ووڵاتە کە توانمەندی سەرکوتکردنی زیاتری ناڕازییان و دژبەرانی بۆ دەزگاگەلی زانیاری و هەواڵگری دەدات .

هەر لەم ڕاستایەدا یەکێک لە چوار بەرهەم هێنەری باشتری تەلەفزیۆن گەلی پێشکەوتووی مەدار داخراو لە چین و تەنیا گەورە چاودێری و سیخۆڕی ئەم ووڵاتە کە ئامادەیی ڕاستەوخۆی لە ئێران هەیە ، لەگەڵ دابەش کەرێکی ئێرانی ، ڕێکەوتننامەی هاوکاری ٥ ساڵەی واژوو کردووە .

ئەم بابەتە لە سەرووبەر و ئاڵۆزییەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران کە ڕیمی حۆکمڕان لە سەر ئێرانی خستووەتە هەڕەشەوە ، گرینگی یەکی زیاتری بەدی هێناوە .

واشینتۆن فری بەیکن نووسیویەتی : " هەوڵەکانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لەوانەش کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسک ڕێز و لێدان و کوتان ، شکستی هێناوە و نیزامی حۆکمڕان لە ئێران ، لە بازاڕی چاودێری زۆرینەی چین بۆ بەهێز کردنی بەشی ئەمنییەتی خۆی کە پێکهاتووە لە پۆلیسی شاراوە و هیزەکانی سوپای پاسداران ە ، سەرمایەگوزاری دەکات .


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە