وال ژۆرناڵ ستریت : فڕینی سەرلەنوێی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی بی - ٥٢ ی ئەمریکا بە سەر ئاسمانی کەنداوی فارس ەوە
پەیامی کورد ... وال ژۆرناڵ ستریت : فڕینی سەرلەنوێی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی بی - ٥٢ ی ئەمریکا بە سەر ئاسمانی کەنداوی فارس ەوە
ڕۆژی ڕابردوو بۆمب هاوێژێکی B-52 لە سەرتاسەری ئاسمانی کەنداوی فارس ەوە فڕی . ئەمە شەشەمین فڕینە لە پائیزی ساڵی ڕابردووەوە .
فڕۆکەی شەڕکەری B-52 لە بنکەی ئاسمانی بارکزدیل لە ئیالەتی لووئیزیانا بە بێ ڕاوەستان بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕی .
کۆمیتەی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " سێنتکام " وێنەگەلێکی لە فڕینی ئەم بۆمب هاوێژانە لەگەڵ فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف - ١٥ ی هێزی ئاسمانی سەڵتەنەتی سەعوودی بڵاوکردەوە و ووتی کە گەست لێدانی ئەم فڕۆکەیە بە سەرکەوتووانە بە کۆتایی هاتووە .
بەرپرسێکی باڵای سەربازی و نیزامی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئامانجی ئێمە پاراستنی حاڵەتی پایەداری بەرگری ، پێشگرتن لە هەرجۆرە دەستدەرێژی لە ناوچەکە ، بەرکردنەوەی ئەمنییەتی ناوچەکە و متمانەدان بە هاوپەیمانانی ئیمەیە .
ئەم رۆژنامەیە دەنووسێ هێزەکانی ویلاتەیەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵڕۆژی تێرۆری قاسم سلیمانی و خستنە ڕووی ئەگەری تۆڵەسەندنەوە و ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان .
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر عەرەبستانی سەعوودی لە دژی ئێران ڕایگەیاند : ئەم ڕووداوە نیشانەیە ئەمەیە کە سەرەڕای فشارە زۆرەکانی چەندین ساڵە دەوڵەتی ترامپ دژ بە ئێران ، تاران پاڵپشتی خۆی بۆ میلیشیا چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم نەکردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە