واڵ ستریت ژۆرنال : ئیسرائیل ئازادە لە بەرگریکردنی ووڵاتەکەی لە بەرانبەر بە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرنال : ئیسرائیل ئازادە لە بەرگریکردنی ووڵاتەکەی لە بەرانبەر بە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرنال لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: یائیر لاپید لە گفتۆگۆیەک کە لەگەڵ جۆ بایدن هەیبوو جەختی لەوە کردووە مافی ئاشکرای ئیسرائیلە لەبەرانبەر فراوانخوازی و ئاژاوەگێڕی کۆماری ئیسلامی بەرپەرچدانەوەی هەبێت و بەرگری لە خۆی بکات و ئەمەش بەند نابێت بە ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئەمریکا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ لائیر لاپید، مافی بەرگریکردن لە ئیسرائیلی بەمافی ئاشکرای ئەو ووڵاتە ناوبردووە و کۆک بووە لەسەر ئەو هەڵوێستەی ئیسرائیل بەرانبەر بە دەسەڵاتی ئاخوندی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە