واڵ ستریت ژۆرناڵ : ئێران بە بەدیهێنانی تۆڕێکی بەرفراوان گەمارۆوەکانی دەور داوەتەوە
پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرناڵ : ئێران بە بەدیهێنانی تۆڕێکی بەرفراوان گەمارۆوەکانی دەور داوەتەوە
واڵ ستریت ژۆرناڵ لە دواهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا هەواڵی لە بەدیهێنانی تۆڕێکی بەرفراوان لە نێوەندگیرەکان لەوانەش بانکگەلی " چینی ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا " خزمەتگوزاریگەلی بانکی وەرگرتووە و گەمارۆوەکانی ئەمریکای دەور داوەتەوە .
لەم راپۆرتەدا " واڵ ستریت ژۆرناڵ " هاتووە ، ڕژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەم تۆڕە کە بە هاوکاری گرووپەکانی سەر بە ئەو بەدی هاتووە ، توانیویەتی گەمارۆوەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەور بداتەوە و ساڵانە دەیان میلیارد دۆلار ئاڵووگۆڕی تیجاری هەبێت .
ڕژیمی ئێران لە ڕێگای ئەم تۆڕەوە پێکهاتوو لە کۆمپانیاگەلی نیابەتی ، سەڕڕافی یەکان و نێوەندگیرەکان ، بۆ بەشگەلی گەمارۆدراوی ووزە و پیشەسازی یەکەی کەڵکی لە خزمەتگوزاری تۆڕین بانکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت .
بەشێک لەم پارانە بە شێوەی نەخت لە لایەن کۆمپانیاگەلێک ، وەکوو " ماهان " بۆ ئێران قاچاخ دەبێت و بەشێکی دیکەش لە هەژمارگەلی بانکەکانی دەرەوە دەمێنێتەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە