واڵ ستریت ژۆرناڵ : ئێران داواکارییەکەی دەربارەی دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆری وەلاوە ناوە و داواکاری متمانەگەلی بەهێزترە
پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرناڵ : ئێران داواکارییەکەی دەربارەی دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆری وەلاوە ناوە و داواکاری متمانەگەلی بەهێزترە
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند : بە ووتەی کەسانێک کە ئاگاداری ووتووێژەکانن ، ئێران لە ئێستادا ڕەزامەندی کردووە کە داواکاری خۆی بۆ دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستی ویلایەتەیەکگرتووەکان وەلاوە بنێت .
بەڵام هێشتا داواکاری متمانەگەلی بەهیزترە سەبارەت بەوەی کە واشینتۆن لە بەرجام دەرنەچێت یا گەمارۆوەکان جارێکی دیکە لە دژی تاران نەسەپێندرێت
دیپلۆماتەکان دەڵێن کە گرینگتر لە هەموو شتێک ، تاران بەردەوامە لە داواکاری کۆتایی پێهێنانی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەربارەی مەواددی ئەتۆمی بە دەستهاتوو لە ئێران ە ، داواکارییەک کە ویلایەتەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی بە بەردەوامی لەگەڵ دژایەتی یان کردووە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە