واڵ ستریت ژۆرناڵ : حووسییەکانی یەمەن بە چەکی پێشکەوتووی ئێرانی تەیار کراون

پەیامی کورد   ...  واڵ ستریت ژۆرناڵ : حووسییەکانی یەمەن بە چەکی پێشکەوتووی ئێرانی تەیار کراون

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، لە ڕاپۆرتێکدا، باسی لە تەیارکردنی حووسییەکانی یەمەن بە چەک وچۆڵی پێشکەوتووی ئێرانی کردووە و نووسیویەتی سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، توانایی حووسییەکان بۆ هێرش کردنەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و تێکدانی بازرگانی نێودەوڵەتی پەرە دەستێنێ.

واڵ ستریت ژۆرناڵ باسی لەوە کردووە کە تێکنۆلۆژی و ڕاوێژکارانی سەر بە ئێران، یارمەتیدەرێکی بەهێزی حووسییەکان بۆ هێرشەکانیانن و ڕایگەیاند کە ئێران لە نێوان  کەرەستە پێشکەوتووەکانی خۆیدا، سیستەمی درووستکردنی پارازیتی پەهباد و پارچەی مووشەکە دوورهاوێژەکان و مووشەکی کرووزی بە حووسییەکان داوە.

لە ڕاپۆرتەکەی واڵ ستریت ژۆرناڵدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی و حیزبۆڵڵای لوبنان بە مەبەستی یارمەتیدانی حووسییەکان لە هێرشەکانی خۆیاندا، ڕاوێژکاری تایبەتیان بۆ یەمەن ناردووە.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە