واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری فەرماندەکانی ئۆکراینی : ڕووسیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران گورزێکی قورسی لە ئۆکراینییەکانی خارکێف گەیاند

پەیامی کورد   ... واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری فەرماندەکانی ئۆکراینی : ڕووسیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران گورزێکی قورسی لە ئۆکراینییەکانی خارکێف گەیاند

بە پێی هەواڵەکان لیوا ڕۆدیۆن کۆلاگین ، فەرماندەی تۆپخانەی ٩٢ی مێکانیزەی ئۆکراین ووتی : لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو ، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی شاهێدی – ١٣٦ ، کە بە رەنگی ئاڵای ڕووسی ڕەنگ کراوە و بە ناوی گرانیۆم ٢ ناوەکەی گۆڕیوە ، لە سەر هەڵوێستی زرێهی و تۆپخانەیی ئۆکراین لە باکووی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی خارکێف دەرکەوتن .

وا پێ دەچێت تاکوو ئێستا فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی زیاتر لە ناوچەی خارکێف جێگیر کراون ، شوێنێک کە تیپی ٩٢ و باقی هێزەکانی ئۆکراینی لەم مانگەدا هێرشێکی گەورەیان ئەنجام دا .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە