واڵ ژۆرناڵ ستریت : مووشەکگەلی ڕووسی کەشتییە ئەمریکییەکان بێ دەسەڵات و ماندوو دەکات
ڕۆژنامەی واڵ ستریت نووسی : ڕووسیا دەستی بە چەکگەلێکی کاریگەر کەوتووە کە کەشتی گەلی فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا ناتەوان و بێدەسەڵات دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کاپتنی خانەنشین کراوی هێزی دەریایی ئەمریکا جێری هەندریکس لە مەقالەیەکدا بۆ واڵ ژۆرناڵ ستریت نووسی : کەشتی گەلی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی خاوەن کەم و کوڕیگەلێکن کە ئەوانی لە بەرامبەر مووشەکگەلی ڕووسی و چینی ناتەوان دەکات .
نووسەر بەم بابەتە گرینگی دەدات کە توانمەندییەکانی ئەمڕۆی کەشتیگەلی شەڕکەری ئەمریکی بەوان ئیزن نادات کە سەرەڕای هەبوونی کەل و پەلی بەرگری هێرش بکەنە سەر ئامانجگەلێک لە کەنارئاوەکان دا . بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ چین و ڕووسیا ، ئەمریکا دەبێ هێزی هێرشکردنی بۆ دوور بەهێزتر بکات .
ئەم کاپتن ە دەڵێ : لە ئێستادا هەم چین و هەمیش ڕووسیا کەل و پەلگەلی شەڕی کاریگەریان بە دەست هێناوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کارەکە دژوارەتر و قورستر دەکات . ئەگەر بە گشتی ئەگەری نزیک بوونەوەی تەشکیلاتی کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەگەلی لە بەرچاگیراو بە دوور نەزانن . ئەوان ناتوانن لە مەودای کەمتر لە ١٨٠٠ کیلۆمەتری دا بە کەنارئاوەکان ەوە نزیک ببنەوە کە ئەمە بۆ فڕۆکەگەلی شەڕکەری بۆمب هاوێژی جێگیر لە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرکەنا دا ناخاتە بەر دەستڕەسەوە .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە