واڵ ژۆرناڵ ستریت : واشینتۆن بە نیازە ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی لە کەنداوی فارس و بە تایبەتی لە عەرەبستان بباتە دەرەوە

پەیامی کورد     ...   واڵ ژۆرناڵ ستریت  :  واشینتۆن بە نیازە ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی لە کەنداوی فارس و بە تایبەتی لە عەرەبستان بباتە دەرەوە .

ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ستریت ی ئەمریکی ڕاپۆرتی دا کە جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە فەرمانی بە پێنتاگۆن کردووە تاکوو بۆ بردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی کە لە لایەن واشینتۆن ەوە لە ناوچەی کەنداوی فارس و بە تایبەتی لە عەرەبستانی سەعوودی جێگیرن کاری پێویست دەست پێبکات   

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە دوێنێ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووس کە ئەمریکا لە هەنگاوەکانی کە تاکوو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیندراوە ، لانیکەم سێ ئاگربار لە سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت ی کە ناوچەی کەنداوی فارس بردووەتە دەرەوە کە یەکێک لەم ئاگربارانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە بنکەی ئاسمانی " الامیر سلطان " لە عەرەبستان بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە هێزەکانی ئەمریکا لەوی جێگیر کرابوو .

ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ڕایگەیاند کە هەندیک لە کەل و پەلەکان لەوانەش کەشتی فڕۆکەهەڵگری " ئایزنهاور " ی ئەمریکا و سیستمەی دۆزەرەوە و شناسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبردرێتە دەرەوە تاکوو نیازە سەربازی و نیزامییەکانی واشینتۆن لە ناوچەکانی دیکە دەستەبەر بکرێت . هەڵگرتنی هەنگاوگەلێکی زیاتریش بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ئێستادا لە حاڵی بەدواداچوونی ە .

بەرپرسان هەروەها جەخت دەکەنەوە کە پیلانێک بۆ بردنەدەرەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی تاد لە ناوچەکە خراوەتە ڕوو بەڵام ئەم سیستەمە تاکوو ئێستاش لە ناوچەکەیە .

ڕۆژنامەی ناوبراو هەروەها ووتی کە ئەم هەنگاوانە سەرەتایەکە بۆ بردنەدەرەوەی چەندین هەزار سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داهاتوودا .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە