واڵ ژۆرناڵ ستریت  : وەلیعەهدی ئەبووزەبی داواکاری چاوپێکەوتنی فەرماندەی سێنتکام ی ڕەت کردەوە

پەیامی کورد    ...   واڵ ژۆرناڵ ستریت  : وەلیعەهدی ئەبووزەبی داواکاری چاوپێکەوتنی فەرماندەی سێنتکام ی ڕەت کردەوە .

وەلیعەهدی ئەبووزەبی لە دوای هێرشەکانی ئەنسارۆڵلا بۆ سەر ئیمارات ، ئامادە نەبوو چاوپێکەوتن لەگەڵ ژەنەڕاڵ کۆنت مەکێننزی " فەرماندەی کۆمیتەی ناوەندی ئەمریکا بکات .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئیمارات و عەرەبستان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی بایدن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵام نەدانەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی بە هێرشەکانی فڕۆکە بیفڕۆکەوانەکانی ئەنسارۆڵلا ناڕازین و لەم ڕاستایەدا تا ئاستێکی زۆر خۆیانیان لەگەل ڕووسیا و چین پتەو کردووە .

لەم راستایەدا لە دوای هێرشی ئەنسارۆڵلا بۆ سەر هەندێک شوێن لە ئەبووزەبی و دۆبەی ژەنەڕاڵ فڕانک مەکێننزی فەرماندەی کۆمیتەی ناوەندی ئەمریکا لە سەفەری خۆیدا بۆ ئیمارات لەگەل سەرلەشکر " عەمەد ڕمیثی  سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیمارات چاوپێکەوتنی کرد .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو داوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ موحەمەد بن زائێد وەلیعەهدی ئەبووزەبی یش ئاراستە کردبوو کە ئەم داوایە ڕەت کرایەوە .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها جەختی کردەوە کە پەیوەندی ئیمارات و ئەمریکا بینەری ذلساری تا ڕادەیەک دەکات و بەڵگەگەلێک لەمبارەیەوە دەتوانرێ ئاماژەی پێ بکڕیت کە یەکێک لەوانە ڕاپۆرتی هەفتەی رابردوو هەر ئەم ڕۆژنامەیە سەبارەت بە ڕەت کردنەوەی داواکاری لە لایەن موحەمەد بن زائێد وەلیعەهدی ئیمارات ەوە سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی جۆ بایدن ە .

هەروەها ئیمارەت نێوەندیگیر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ی بۆ زیادکردنی بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستان و ئیمارات بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی ڕەت کردەوە .

هەر لەم ڕاستایەدا ئەبووزەبی کە ئەندامی دەورویی شەورای ئەمنییەتە خۆی لە دەنگدان بە ڕێکەوتننامەی ئەمریکا لە مەحکووم کردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە شەورای ئەمنییەت دوورەپەرێز کرد .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە