واڵ ژۆرناڵ ستریت : گەمارۆوەکان نەبوونە بەربەستى کۆمارى ئیسلامى لە درووستکردنى فڕۆکەگەى بێ فڕۆکەوان
پەیامی کورد ... واڵ ژۆرناڵ ستریت : گەمارۆوەکان نەبوونە بەربەستى کۆمارى ئیسلامى لە درووستکردنى فڕۆکەگەى بێ فڕۆکەوان
بە پێى ڕاپۆرتێکى نهێنى پەیمانگەى (C4ADS) لە واشینتۆن بۆ دەوڵەتى بەریتانیا کە لە واڵ ژۆرناڵ ستریت بڵاو بووەتەوە "درزەکانى نێو نیزامى کۆنتڕۆڵى هەناردەکردنى جیهانى و جێبەجێکردنى، بوارى داوەتە کۆمارى ئیسلامى کە ئەم کەلوپەلانە دابین بکات و بێ بەربەست و کێشەیەک لە ئێرانەوە بیگەیێنێتە حوسییەکان".
کرستیەن فۆنتێنرۆز بەڕێوبەرى پێشووى بەشى کەنداوى فارس لە ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپى: ڕەنگە گەمارۆکان کاریگەرییان نەبووبێت لەسەر بەرنامەى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى کۆمارى ئیسلامى.
پسپۆڕانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمکارى ئیسلامى بۆ درووستکردنى هەندێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، سوودى لە ماتۆڕگەلى (DLE-111) چینى وەرگرتووە کە لە ماڵپەڕى "عەلى بابا" بە بەهاى ٥٠٠ دۆلار دەفرۆشرێن. هەندێک لە پارچەکانى دڕۆنەکانى کۆمارى ئیسلامى، درووستکراوى کۆریاى باشوورن.
بەرپرسێکى ئەمنى پێشووى ڕۆژئاوا کە لەبارەى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى کۆمارى ئیسلامى لێکۆڵینەوەى کردووە، دەڵێت: ئەو تەکنەلۆژیاى کە کۆمارى ئیسلامى لە درووستکردنى دڕۆنەکان سوودى لێ وەرگرتووە، بۆ یارییەکانى مێرمنداڵانى ئەمریکا دروست کراوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە