وزارەتی دەرەوەی هەر دوو ووڵاتی بەریتانیا و ڕۆمانیا بە جیا بانگهێشتی باڵیۆزەکانی ڕیژیمی "ئێرانـ"ـیان کرد
پەیامی کورد ... وزارەتی دەرەوەی هەر دوو ووڵاتی بەریتانیا و ڕۆمانیا بە جیا بانگهێشتی باڵیۆزەکانی ڕیژیمی "ئێرانـ"ـیان کرد
وەرزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و ڕۆمانیا بە شێوەی جیاواز و سەبارەت بە کوژرانی دوو کەسی نێو کەشتی یە ئیسرائیل ییەکە، کە لە دەریای عەرەبدا و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر بانگهێشت کردووە.
ئەو دوو کەسە کوژراوە یەکیان ڕەگەزنامەی ووڵاتی بەریتانیا و ئەوەی دیکە ڕەگەزنامەی ووڵاتی ڕۆمانیای هەیە.
ڕۆژی یەکشەممە "دۆمینیک ڕاب"، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕێژیمی ئێرانی بە بەرپرسی "هێرشی بە ئەنقەست و ئامانجدار"، بۆ سەر کەشتی نەوتکێشی ئیسرائیلی تاوانبار کرد.
هەروەها وزارەتی دەرەوەی ووڵاتی ڕۆمانی، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: "بەڵگەمان لەدەستدایە و پێشان دەدا هێرش بۆسەر نەوتکێشی "مێرسێرستریت"، بە بەرنامە و پلانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن دڕۆنەکان ئەو ڕێژیمەوە ئەنجام دراوە".
پێشتریش "ئانتۆنی بلینکێن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەو پێوەندییەدا وتبووی: "ئەو هێرشەی ڕێژیمی ئێران، حاشاهەڵنەگرە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێ".
ڕۆژی یەکشەممە "بلینکێن"، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، واشینتۆن لە حاڵی خۆڕێکخستن لەگەڵ شەریک و ووڵاتانی هاوپەیمانە بۆ ئەوەی ووڵامێکی بەجێ و تووند بە ڕێژیمی ئێران لە پەیوەندی بەو هێرشە بدەنەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە