وزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئازادکردنی پارەکانی ئێران ڕاست نین
پەیامی کورد ... وزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئازادکردنی پارەکانی ئێران ڕاست نین
"ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئازادکرانی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران ڕاست نین و هیچ پارەیەک ئازاد نەکراوە".
"ئانتۆنی بلینکێن" جەختی کردووەتەوە، هەتا ئەو کاتەی کە ئێران نەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنییەکانی لە بەرجام، هیچ کام لە گەمارۆکان لەسەر ئەو ووڵاتە لا نابەین.
پێشتر ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندبوو، بە ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ ئازادکردنی پارەکانی ئێران، لە کۆی ٧ میلیارد دۆلار پارەی بلۆکەکراوی ئێران لە کۆریای باشوور، یەک میلیارد دۆلار ئازاد بکرێت و بڕیارە لە بەرانبەری ئەو بڕه پارەیەدا دەرمان و خۆراک لە ڕێگای کاناڵی ماڵی و دارایی سوئیسڕا بۆ ئێران هەناردە بکرێت.
ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئەو ڕاگەێندراوە، "سەعید خەتیب زادە" ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند : "تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەلایەن کۆریای باشوور ەوە بۆ ئازادکردنی پارەی ئێران ئەنجام نەدراوە".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە