وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان بڕیارنامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان بڕیارنامەیەک بڵاو دەکاتەوە
به بڕیارى وه‌زیرى دارایی حكوومه‌تى هه‌رێم، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی فەرمانبەران پێكهێندرا.
له‌و نووسراوه‌دا كه ئه‌مڕۆ ١٥ى ١٢ى ٢٠٢١ ده‌رچوه‌و واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، "ئاماژه به په‌یڕه‌وى ناوخۆى سندووقى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ژماره ٧ى ساڵى ٢٠٢٠ به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه بڕیارماندا، به‌پێکهێنانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کودستان.
له‌و نووسراوه‌ى وه‌زیرى دارایی ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌نۆ كه‌س پێكدێت كه چواریان به‌ڕێوبەرى گشتى وه‌زاره‌تى دارایین.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامانى دیكه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه واته پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ى دیكه پێكهاتوون له به‌ڕێوبه‌رانى گشتى وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان، بانكى ناوه‌ندى عێراق "لقى هه‌رێم" و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە