وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، له‌مساڵدا مووچه‌ى مانگى ١٢ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ناكرێت و دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌وێته ساڵى داهاتوه‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى ١٢ى ئه‌مساڵه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرای كرد، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە ٢٥ى ١٢ى ٢٠٢١ دەستپێدەکات تا ١ى ١ى ٢٠٢٢ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ١٢ له‌مساڵدا ڕاده‌گیرێت.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى داراییدا هاتوه، "دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ دەکەوێتە ٢ى ١ى ٢٠٢٢ و بەوەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات‌و بۆ ڕۆژانی دواتریش پەپێی خشتەی موچە لەدابەشکردنی بەردەوام دەبین".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رى گه‌نجینه‌كانى هه‌رێم ئاشكرای كردبوو، ئاگاداركراون بۆ ئه‌وه‌ى له ڕۆژانى پشوودا ده‌وام بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى حكوومه‌ت بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌دات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە