وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێکی گرینگ ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێکی گرینگ ڕادەگەینێت
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار له‌باره‌ى گرانى نرخى شتومه‌ك و سووته‌مه‌نى ده‌دات‌و له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌نرخه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و سه‌رپه‌شتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كردوو ئه‌م بڕیارانه‌دران:
ژوورێكى ئۆپراسیۆن له‌پارێزگاكان درووست ده‌كرێت و پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆكان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات‌و چاودێرى دۆخى بازاڕ ده‌كه‌ن.
ژوورى ئۆپراسیۆن ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌یه بۆ ڕێكخستنى دابه‌ش كردنى به‌نزینى پاڵپشتیكراوى حكوومى كه به‌جۆرێك بێت زیاتر هۆیه‌كانى گواستنه‌وه‌ى گشتى لێى سوودمه‌ندبن.
ژوورى ئۆپراسیۆن ده‌سه‌ڵاتى ده‌بێت بۆ ئاسانكاری بۆ هاورده‌كردنى خواردن و به‌نزین به‌ڕه‌چاوكردنى ڕێنماییه‌كان.
له‌هه‌رێمى كوردستان نرخى خوارده‌مه‌نى‌و سووته‌مه‌نى به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبوه‌ته‌وه بارگرانیه‌كى زۆرى له‌سه‌ر شانى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران درووستكردوه‌و حكوومه‌ت هیچ پاڵپشتیه‌كى دابه‌زینى نرخه‌كان ناكات.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە