وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم وورده‌كاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ساڵى نوێى خوێندن ئاشكراده‌كات
بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم وورده‌كاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ساڵى نوێى خوێندن ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، چوار هه‌فته بۆ قه‌ره‌بووى ساڵى ڕابردووه‌و هه‌موو ڕۆژێكیش ده‌وامه.
د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، "چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو".
دەشڵێت:"پێشبینیده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كاندا ناوەندی تایبەت بەوەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان بکرێتەوە، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتوه".
هەروەها ڕایگەیاندووە"چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌وه بووەته بڕیار كه ١٤ى ١١ ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و دەوامیش ئاسایی دەبێت، واته تائێستا پلانمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌وام بێت".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە