وه‌زاره‌تی بازرگانی رۆتین كه‌م ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی پێداچوونه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربڕینی راو و سه‌رنجی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پرۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كاندا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، ئامانج له‌و بڕیاره‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومی وه‌زیران/ ئه‌نجوومه‌نی ئابووری ژماره 8593 له رێكه‌وتی 15-7-2021 و ئاماژه به فه‌رمانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ژماره 3885 له رۆژی 1-8-2021، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان، بڕیارماندا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕاو و سه‌رنجی وه‌زاره‌تمان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ئاراسته‌مان ده‌كرێن به‌م شێوه‌یی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ڕاو و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی پارێزگاكانه‌وه.
دوه‌م: پرۆژه بازرگانییه‌كان ڕاو و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی پارێزگانه‌وه.
سێیه‌م: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی خودی به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ره‌وه و ئه‌ندامیه‌تی فه‌رمانبه‌ری پسپۆر.
چواره‌م: هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر مۆڵكی وه‌زاره‌تمان بێت پێویسته ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت.
پێنجه‌م: وێنه‌یه‌ك له راو و سه‌ره‌نجه‌كان بۆ زانین ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بكرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە