وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ئامۆژگارییەک بۆ هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ئامۆژگارییەک بۆ هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا "پنتاگۆن" له‌په‌یامێكدا داوای له هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌نیازن وه‌ك خۆبه‌خش بچنه ئۆكراین و شه‌ڕ دژی رووسیا بكه‌ن و رایگه‌یاند، ئامۆژگاری سه‌رجه‌م خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین نه‌چنه ئۆكرین، چوونكه ناوچه‌یه‌كی له‌بار نییه له‌ئێستادا.
جۆن كێربی ووته‌بێژی پنتاگۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هیچ خه‌مڵاندنێكمان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه ده‌ربخات كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك خۆبه‌خش بچنه ئۆكراین، "ئێمه هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئۆكراین شوێنێكی ئارام نییه بۆ ئه‌مریكییه‌كان و ئامۆژگاری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ین نه‌چنه ئه‌و ووڵاته‌وه".
وتیشی، "بارودۆخی ئه‌منی ئۆكراین به‌هۆی شه‌ڕ و داگیركاریه‌كانی روسیاوه له‌مه‌ترسیدایه، پێویستیشه هه‌مو كه‌سێك راستی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ووڵاته بزانێت".
پێشتر ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین داوای پێكهێنانی هێزێكی كرد له‌ژێرناوی "هێزی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ شه‌ڕكردن دژی هێزه‌كانی ڕووسیا و راشیگه‌یاند، ده‌رگای ئه‌و هێزه كراوه ده‌بێت هه‌ركه‌سێك له هه‌ر ووڵاتێكه‌وه بیه‌وێت به‌شدار بێت.
دیمیتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراین رایگه‌یاندبوو، ووڵاته‌كه‌ی ٢٠ هه‌زار داواكاری له خۆبه‌خشانی ٥٢ ووڵاتی جیهانه‌وه پێگه‌یشتوه، هه‌ندێك ڕاپۆرتی پشتڕاست نه‌كراوش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سێ هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی هێزه‌كانی ئۆكراین بده‌ن له شه‌ڕی دژ به ڕووسیادا.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە