وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا نوێترین پێشهاتەکانی ئۆكراین ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا نوێترین پێشهاتەکانی ئۆكراین ئاشکرا دەکات
لیوا ئیگۆر كۆناشینكۆف ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ڕووسیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٧ پێگه‌ی سه‌ربازی ئۆكرین یان له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كی وورده‌وه تێكشكاندوه.
لیوا ئیگۆر كۆناشینكۆف له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه موشه‌كه‌كان به‌ئاستێكی به‌رز و وورد ١٧ پێگه‌ی سه‌ربازیان له ئۆكراین تێكشكاندوه كه ٨ پێگه‌یان شوێنی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بوون، ٥ پێگه‌شیان وه‌ك قه‌ڵای سه‌ربازی بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزی ئاسمانی ڕووسیا دوو پێگه‌ی فه‌رمانده‌یی و ٩ خاڵی قه‌ڵادار و ناوچه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپا و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئۆكراین یان تێكشكاندوه، هه‌روه‌ها ٥ كۆگای سوته‌مه‌نیان كردوه‌ته ئامانج، جگه له‌وانه‌ش ٢٠٠ توندڕه‌وی ئۆكراین كوژراون و ٢٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشی دیكه‌ش تێكشكێندراون.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه تایبه‌تیه‌كانی مووشه‌ك و تۆپخانه‌كانی ڕووسیا ٣١٩ ناوچه‌ی تایبه‌ت به سوپا و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ١٢١ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و كۆگایه‌كی درووستكردنی مووشه‌ك و تۆپیان كردوه‌ته ئامانج.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە