وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێك دەرباره‌ی خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ردەکات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێك دەرباره‌ی خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ردەکات
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ڕێگه به هیچ خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه‌و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكه‌ن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
له فه‌رمانێكی وه‌زاری دا كه واژووی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، پاڵپشت به كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا، ڕێگه به هیچ خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه‌و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكه‌ن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی سه‌رشانی خوێندكارانه، هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌ت و پرۆفیشناڵی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاوتوێكردن ده‌ركراوه، پێویستیشه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن پابه‌ند بن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بڕیاره‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە