وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌ێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر کارێکی گرینگ دەدات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌ێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر کارێکی گرینگ دەدات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌ێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی خوێندنی كه‌س وكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خه‌رج ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، پاڵپشت به یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، وه‌زیری دارایی وئابووری ئاوات جه‌ناب نووری ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 19.686.472.000 (نۆزده ملیار و شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و دو هه‌زار) دینار بۆ مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قه‌رزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، به شێوه‌ی نه‌قدی.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه، ساڵه‌كانی (2016-2017)، (2017-2018)، (2018-2019) ده‌گرێته‌وه و گوژمه‌ی خه‌رجكراو له‌سه‌ر بوودجه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان ده‌بێت. به مه‌رجێك كارنه‌كاته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە