وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێشنیارێکی گرینگ سەبارەت بە سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێشنیارێکی گرینگ سەبارەت بە سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست دەخاتە ڕوو
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم پێشنیار بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێنه هه‌میشه‌یی و وه‌زیری دارایی ڕایده‌گه‌ینێت مووچه‌ی گرێبه‌سته‌كان دوای كردنیان به هه‌میشه‌یی مووچه‌كانیان نزیكه‌ی سێ ملیار له‌وه كه‌متر ده‌بێت كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست وه‌ریده‌گرن.
به‌پێی نووسراوێكی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم ژماره ٦٨٤٣ له به‌رواری 22/8/2021 له‌كاتی گۆڕینی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ هه‌میشه‌یی ده‌روازه سنوورییه‌كان كه ژماره‌یان ١٤٥ فه‌رمانبه‌ره وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیار ده‌كات سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێنه هه‌میشه‌یی.
له پێشنیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دا هاتوه، به‌پێی خشته‌ی شیكردنه‌وه‌ی دارایی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بوودجه كه ئاماده‌كراوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ئێستادا ١٠ملیارو ٣٣٠ملیۆن و ٧٢٥هه‌زار دیناره، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان ٧ملیارو ٩٧٢ملیۆن و ٦٢هه‌زار دینار.
وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری داواده‌كه‌ن سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له گشت وه‌زاره‌ته‌كان بكرێنه هه‌یشه‌یی چوونكه ناكرێت ته‌نها قه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكرێنه هه‌میشه‌یی و فه‌رمانبه‌رانی تر فه‌رامۆش بكرێن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە