وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رایگه‌یاند
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رایگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و یارمه‌تی دروستكردنی كه‌شێكی دژه جووله‌كه‌ش ده‌دات.
نێد پرایس، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا نیگه‌رانی قووڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت له ده‌ركردنی یاسایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تاوان ده‌زانێت".
راشیگه‌یاندووه، "ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و یارمه‌تی درووستكردنی كه‌شێكی دژه جووله‌كه‌ش ده‌دات، جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دراوسێكانی عێراقدا هه‌یه له درووستكردنی پرد و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌رفه‌تی نوێ بۆ گه‌لانی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له بوون به هاوبه‌شێكی به‌هێز و سه‌قامگیر بۆ پشتیوانی له ئیسرائیل، له‌وانه‌ش فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێی، له پێناو به‌دواداچوونی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ هه‌مووان.
پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەی دوێنێ پێنجشەممەدا بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندکرد، بەپێی یاساکەی پەرلەمانیش هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک و بە کۆمەڵیش لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.
دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژهیاساكهش، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد، بۆ تێپه‌ڕاندنی و داوای كرد، دوای دو ركعات نوێژی سوپاسگوزاری، هه‌مووان بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئاهه‌نگگێڕان.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە