وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بريارێكى نوێ دەردەکات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بريارێكى نوێ دەردەکات
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بريارێكى نوێى ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرز دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ٢٣-١٢-٢٠٢١، ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری وەزارەتی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
– وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئامادە کردووە.
– ژمارەیەک لەو پرۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دەکرێنەوە.
– لە ساڵی ٢٠٢٢، دەیان پرۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
یه‌كه‌م: پڕۆژەی هێڵی سۆران – شەقلاوە
دووه‌م: پڕۆژەی هێڵی بازیان – راپەرین
سێیه‌م: پڕۆژەی هێڵی تانجەرۆ- سەید سادق
چوارهه‌م: وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک
پێنجه‌م: بەرهەمهێنانی ٧٥ مێگاوات کارەبا بە ووزەی خۆر
شه‌شه‌م: تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل،
حه‌وته‌م: تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هه‌روه‌ها هاتووه، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای (دانا غاز) بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی.
له راگه‌ێندراوه‌كه‌يدا وه‌زاره‌تى كاره‌با روونيشى كردۆته‌وه،” دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان رەزامەندی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی ٤٠٠ کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان – عێراق، بەدەست بهێنین.”
وەزیری کارەبا له كۆتايى روونكردنه‌وه‌كه‌يدا سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە دوای لافاوەکەی هەولێر، بەو پەڕی دڵسۆزی و خێراییەوە بە هانای چارەسەرکردنی کێشەی تێکچوون و زیانەکانی وێستگە و تۆڕەکانی کارەبای شوێنەکەوە چوون.”
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە