وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی درووستبوونی گرفتێكی ته‌كنیكی له كۆمپانیای دانه‌گاز، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هاووڵاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ٣-٤ كاتژمێری داهاتوودا كیشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له كۆمپانیای دانه‌گاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر هه‌نارده‌كردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م بوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م بوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "تیمه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتیه‌كان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ٣ - ٤ كاتژمێری داهاتوودا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و بارودۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه".
پێشتریش وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، له‌ئێستادا ١٦-١٧ كاتژمێر له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا به هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌درێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و رێژه‌یه له‌پێدانی كاره‌با زیاتر بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە