وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ دەردەکات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ دەردەکات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی جۆگرافی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه واژووی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره و تێدا هاتووه، وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی جۆگرافی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ره‌كانی (نمره، تیروپشك و چاوپێكه‌وتن.. هتد) نابنه بنه‌مای وه‌رگرتن، كاتێك به‌پێی ریزبه‌ندی خۆتۆماركردن توانای وه‌رگرتنی قوتابخانه‌یه‌ك ته‌واو ده‌بێت، خوێندكارانی زیاد، له نزیكترین قوتابخانه‌ی دیكه مافی خۆتۆماركردنیان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ١٤ی (ئه‌یلول/٩)ی ٢٠٢١ ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ڕووی خوێندكاران ده‌كرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە