وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی پله‌داره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بەم شێوەیە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی پله‌داره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بەم شێوەیە ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی پله‌داره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دیاریكرد و به‌پێی لیستێكیش، پله‌ی فه‌ریق له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا خانه‌نشین ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه واژۆی عه‌مید روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی شا ئه‌ركان/ئیداره و میره‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، پله‌ی فه‌ریق له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵی، پله‌ی لیوا ٦٠ ساڵی، عه‌مید ٥٨ ساڵی، عه‌قید ٥٥ ساڵی، موقه‌ده‌م ٥٣ ساڵی، پله‌كانی رائید و نه‌قیب ٤٩ ساڵی، پله‌ی مولازم ٤٥ ساڵ، نایب زابتی هونه‌ری له ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵی، نایب زابتی ئاسایی له ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی، پێشمه‌رگه‌ی ئاسایش له‌ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
داواشی له‌سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كردوه، لیستی ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌پێی ته‌مه‌ن خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتیه‌كان بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە