وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: "کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ ئەمریکا له‌سه‌ر كورده
پەیامی کورد ... وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: "کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ ئەمریکا له‌سه‌ر كورده"
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا په‌رده‌ى له‌سه‌ر كێشه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ڵدایه‌وه‌و ئاشكرایكرد، "کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ ئەمریکا له‌سه‌ر كورده"، ده‌شڵێت:"سه‌ربارى فشاره‌كانمان، به‌ڵام ئه‌مریكا ئاماده‌نییه یه‌په‌گه وه‌ك تیرۆریست بناسێت".
خوڵووسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "حوڕییەت"ی تورکی باسی لەپەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرەو واشنتۆن کردوەو جەختیکردوەتەوە، "کێشەی سەرەکی لەپەیوەندییەکانی نێوان ئێمه‌و ئه‌مریكا بریتیه له‌وه‌ى سه‌ربارى فشاره‌كانمان، به‌ڵام ئەمریکا ئاماده‌نییه یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت".
وەزیری بەرگری تورکیا لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت:"ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، ئەوە دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ تورکیادا بکات، لەبەرئەوەی تورکیا هاوپەیمانێکی بەهێزو متمانەپێکراوی ئەمریکایە لەناوچەکەدا".
وتووشیه‌تى:"ساڵی ٢٠١١ کاتێک ئەمریکا ئامادەنەبوو هاوکاریمان لەگەڵدا بکات بینیمان چی ڕوویدا، ئێمە دەمانەوێت بەیەکەوە کاربکەین بەتایبەت لەپرسی سووریادا، هەماهەنگییەکانمان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ ڕێککەوتنێکی ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، بەڵام لەدوایین ساتدا ئەمریکییەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕی و بڕیاریاندا هەماهەنگی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه)دا بکەن".
وەزیری بەرگری تورکیا باسى له‌وه‌شكردوه، "لەئازادکردنی شاری ڕەققە شدا ویستمان بەیەکەوە کاربکەین، بەڵام لەسەر ئەوەش ڕازی نەبوون، بەڵکوو دیسان لەگەڵ یەپەگە هەماهەنگیان کرد، دواجاریش لەپرسی لیبیادا ووڵامێکی ئەرێنیمان بەدەستنەگەیشتەوە، کاتێک ئەمریکا هەماهەنگیمان لەگەڵدا ناکات، هەموو لایەک دەبینن کە چی ڕوودەدات".
خڵوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد، مادام ئه‌مریكا لەسوریادا هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) دەکات، کەواتە ئەوە گرنگترین پرس دەبێت لەپەیوەندییەکانمانداو کێشی جیددیان لەو پەیوەندیانەدا بۆ درووست دەبێت.
ڕوونیشیکردۆتەوە، "کێشەی بنەڕەتی لەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشینتۆن ئەوەیە کە دەبێت ئەمریکا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە