وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ ڕێگه ئاشكرا ده‌كات
پەیامی کورد ... وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ ڕێگه ئاشكرا ده‌كات
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایده‌گه‌ینێت، "چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان به‌سێ هه‌نگاو ده‌بێت"، ده‌شڵێت:"ده‌بێت کۆمپانیای نەوتی کوردستان درووست بكرێت".
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق بۆ کەناڵی ئاسمانی "فورات" قسه‌یكردووه‌و ده‌ڵێت:"چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای سێ هەنگاوەوە دەبێت".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق سێ ڕێگه‌كه ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، "یه‌كه‌م ڕێگه بریتیه له پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکان و دووه‌میش درووست‌کردنی کۆمپانیای نەوتی کوردستانه‌و سێیەمیش، بریتیه له بەهاوبەشی ئیدارەدان‌و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى ١١ى ئه‌م مانگه، وەفدێكى حکوومەتی ھەرێم سه‌ردانى بەغداى كرد‌و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبۆوه، وەزیری نەوتی عێراقیش جەختی کردەوە لەسەر پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم و دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نەوت لەھەولێر.
هه‌روه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه به‌وه‌فدى هه‌رێمى وتبوو، "پێویستە ھەموو گرێبەست و ڕێککەوتنەکانی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ وڵاتان‌و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕەوانەی وەزارەتی نەوتى عێراق بکرێن بەمەبەستی پێداچوونەوەو ھەموارکردنەوەو پێش خستنیان، ھەروەھا گرێبەستەکان لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمه‌وه بۆ کۆمپانیایەکی نەوت بگوازرێنەوە، کە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەشاری ھەولێر دادەمەزرێندرێت".
هه‌ر دواى كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌فدى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕاگه‌یندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "وەزارەتی نەوتی عێراق ھەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت‌و گازی ھەرێمی کوردستان دەنێت".
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە