وه‌زیرى په‌روه‌رده بڕیارێك هه‌ڵده‌وه‌شنێته‌وه‌و فه‌رمانێكى نوێ ده‌رده‌كات
به‌بڕیارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم، بڕیارێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته كارى پێناكرێت‌و شه‌وى ڕابردوو گشتاندنێك بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان كراوه كه هه‌ر خوێندكارێكى ده‌رچووى ١٢ى ئاماده‌یی له‌هه‌رێم بیه‌وێت له‌زانكۆو په‌یمانگه حكوومییه‌كانى ناوچه دابڕێندراوه‌كان بخوێنێت پشتگیری بڕوانامه‌ى بۆ بكرێت.
پێشتر له نووسراوێكدا كه له‌١١ى ٥ى ٢٠٢١ ده‌ركراوه‌و واژووى د.سه‌یوان عه‌لى بریكارى وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوبه‌رى گشتی ئه‌زموونه‌كان به‌وه‌كاله‌ت-ى له‌سه‌ره، ئاماژه كراوه‌ى به‌وه‌ى، "سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوانى پۆلى ١٢ى ئاماده‌یی به‌گشت به‌شه‌كانیه‌وه، نابێت هیچ جۆره بڕوانامه یان پشتگیرییه‌كیان بۆ ڕێكبخرێت به‌مه‌به‌ستى خوێندن له‌زانكۆكانى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم تا سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییه‌كانى تایبه‌ت به‌داننان به‌بڕوانامه‌ى ده‌رچووانى له‌م زانكۆیانه ته‌واو نه‌بێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، شه‌وى ڕابردوو دواى گه‌یاندنى ئه‌و كێشه‌یه به‌خودى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم، د.ئالان حه‌مه سه‌عید ڕاسته‌وخۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئاگاداركردوه كه هه‌رچى زوه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و به نووسراوێك گشتاندن بكرێت بۆسه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى كوردستان، كه پشتگیری سه‌رجه‌م ده‌رچووانى ١٢ى ئاماده‌یی بكرێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌زانكۆو په‌یمانگه حكوومییه‌كانى ناوچه دابڕێندراوه‌كان بخوێنن.
به‌گوێره‌ى ڕاسپارده‌كه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده، ئه‌و پشتگیرییه بۆ ده‌رچوانى ١٢ى ئاماده‌یی ته‌نها بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه حكوومیه‌كانه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه ئه‌هلیه‌كانى ئه‌و ناوچانه ناگرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە