وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵیانداوه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌ك بخه‌نه‌وه‌و تائێستاش ٢٠ لیواى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دویان خستۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ٦٠ كامێراى حه‌رارى بۆ دابینكردوون و خۆشیان به‌رده‌وامن له‌كڕین و ، داوایان له‌هاوپه‌یمانان كردوه درۆنى چاودێریان بۆ دابین بكه‌ن.
ووتیشى:"چاكسازییه‌كانمان به‌رده‌وامه‌و توانیومانه نزیكه‌ى ٢٠ لیواى یه‌كگرتوو دروستبكه‌ین‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دوو بخه‌ینه‌وه ژێر ڕكێفى وه‌زاره‌ت".
سه‌باره‌ت به‌دوو لیواى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ووتى:" ئه‌و دوو لیوایه‌ى بڕیاره درووست بكرێت ته‌شكلیه‌ى ته‌واوبوه‌و ته‌نسیق كراوه‌و لیوایه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق".
وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى ووت:"باشترین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق هه‌یه".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە