وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە مامۆستایانی مزگه‌وت پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە مامۆستایانی مزگه‌وت پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته وه‌ك چۆن له‌رابردوودا مامۆستایان رۆڵیان هه‌بوه ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاتنی پێشهاته‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕێگه نه‌ده‌ن مزگه‌وت ماڵی خوای گه‌وره تێكه‌ڵاوی بابه‌تی سیاسی بن به‌ڵكوو پێكه‌وه شكۆ‌و پیرۆزی مزگه‌وت بپارێزین.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئائینی، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ئاماده‌بوونی عه‌بدۆڵڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ووتار خوێنانی سنووری به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا ووتی، "ئامانجی سه‌ره‌كی وتاری ئایینی گه‌یاندنی په‌یامی ئایینی و نیشتیمان په‌روره‌رریه، چوونكه له‌مێژووی كوردستاندا هه‌میشه ئایین په‌روه‌ری و نیشتیمانپه‌رروه‌ری دوانه‌ی لێك دانه‌براون بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین نموونه‌ی زیندومان له‌به‌ر ده‌ستن كه هه‌موو ژیانی خۆیان له‌پێناو ئایینی پیرۆز و نیشتیمانی ئازیز ته‌رخان كردوه".
پشتیوان سادق باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته وه‌ك چۆن له‌رابردوودا مامۆستایان رۆڵیان هه‌بوه ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاتنی پێشهاته‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ڕێگه نه‌ده‌ن مزگه‌وت ماڵی خوای گه‌وره تێكه‌ڵاوی بابه‌تی سیاسی بن به‌ڵكوو پێكه‌وه شكۆ‌و پیرۆزی مزگه‌وت بپارێزین، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌بێت گیانی ته‌بایی ئاشته‌وایی په‌ره پێبده‌ین مامۆستایان ببنه به‌شێك له‌یه‌ك ده‌ستی و پێكه‌وه‌یی ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی خزمه‌تكردن به‌هاووڵاتیان".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ژماره‌یه‌ك رێنمایی خسته روو بۆ خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك دواتر باسیان له‌و خزمه‌تگوزاریانه كرد كه پێشكه‌ش به مامۆستایان ده‌كرێن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، عه‌بدۆڵڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی رایگه‌یاند، "بۆ كار‌و پرۆژه‌كانمان پێكه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان پێكهێناوه، له‌هه‌موو بریاره‌كان پێكه‌وه ده‌بین ئه‌وپه‌ری هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشترین خزمه‌ت به زانایانی ئاینی كوردستان بكه‌ین"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پێویسته له‌هه‌ر پێشهاتێك مامۆستایان وه‌ك رابردوو چۆن رۆڵیان هه‌بوه ئاوا رۆڵی كاریگه‌رییان ببینن له‌پاراستی ئاشتی و ته‌بایدا، له‌سه‌ر ئێمه‌ی مامۆستایان پێویسته ده‌ستنیشانی هه‌ندێك كه‌س بكه‌ین كه به‌ناوی پیرۆزی به‌رگی ئایینیه‌وه ، هه‌ندێ جۆره كارێك ده‌كه‌ن دژی بنه‌مای ئایینی پیرۆزی ئیسلامه دواتر رێكاری پێویست بگرینه‌به‌ر تاوه‌كوو شكۆی مامۆستا و زانایانی ئایینی بپارێزین لێنه‌گه‌رێن كه‌سانێك بۆ مه‌رامی تایبه‌تی ئه‌م ناوه پیرۆزه به‌كاربێنن".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە