وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا : پێویستە ڕووسیا کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت و چەکەکانیان دانەوێنن
پەیامی کورد ... وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا : پێویستە ڕووسیا کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت و چەکەکانیان دانەوێنن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، پێویسته هێزه‌كانی ڕووسیا كۆتایی به‌م شەڕە بێ پاساوه بهێنن و چه‌كه‌كانیان دانەوێنن ، به خێرایش ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆكراین رابگه‌ینن و كۆتايی به ئه‌نجامدانی تاوان بهێنن.
به‌پێی ڕاگەیاندنی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ، لۆئید ئاستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ هاوشانه رووسییه‌كه‌ی سێرگەی شۆیگۆو رایگه‌یاندوه، پێویسته هێزه‌كانی ڕووسیا كۆتایی به‌م شەڕە شكستخواردوه‌ی بهێنێت و ئاگه‌ربه‌ست رابگه‌ینێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویسته هێزه‌كانی ڕووسیا چه‌كه‌كانیان دانەوێنن و كۆتایی به ئه‌نجامدانی تاوان و كوشتن و وێرانكاری بهێنن و ده‌ست له‌م جه‌نگه بێ ئامانجه هه‌ڵبگرن و به فه‌رمی ئاگربه‌ست رابگه‌ینن.
باسی له‌وه‌شكردوه، پێویسته رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به كراوه‌ی جێبهێڵن و چیدیكه هاووڵاتیان و جیهانیش نه‌كه‌نه قوربانی مه‌ره‌مه بێبنه‌ماكانیان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌م ساڵه‌وه پاش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكراین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ره‌و خراپبوون چوون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتیانه له نێوان مۆسكۆ و واشینتۆن دا نه‌ما.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە