وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر كورده‌كان له سووریا هاته ده‌نگ
پەیامی کورد ... وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر كورده‌كان له سووریا هاته ده‌نگ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر كوردانی سووریا هاته ده‌نگ و داواكاره دوای ڕووخانی ریژێمی سووریا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشی گرووپه چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان بیان پارێزێت.
گیدعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له پلاتفۆڕمی (X) ڕایگه‌یاند كه له ووتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی له كۆماری چێک باسیان له ڕووداوه‌كان و دۆخی سووریا كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نووسیویه‌تی:: "هاوكات جه‌ختم له پێویستی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی كه‌مینه‌ی كورد له سووریا كرده‌وه كه ئێستا ڕووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه".
ده‌شڵێت: "كورد قاره‌مانانه شه‌ڕی داعشی كرد و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشی چه‌كداره تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان بیان پارێزێت".
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه له كاتێكدایه كه به‌شێک له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده) له مه‌نبه‌ج و ناوچه‌كانی دیكه.
كاتێک له مانگی ڕابردوودا ساعر وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ست به‌كار بوو، ڕایگه‌یاند كه یه‌كێک له‌و كارانه‌ی كه پێویسته ئیسرائیل بیكات، به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه.
ئەم بابەتە 128 جار خوێندراوەتەوە