وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هه‌نگاریا كۆبوه‌وه
پەیامی کورد ... وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هه‌نگاریا كۆبوه‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هه‌نگاریا كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستان ده‌كاته‌وه، هاوكات شاندی هه‌نگاریا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان دڵنیاكرده‌وه كه له هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشه له‌رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌مه‌شقه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه.
نووسینگه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ی دیسەمبەری 2021 شۆڕش ئیسماعیل پێشوازی له فه‌ریق ڕۆمه‌لۆس رووسیزن، سوپاسالاری هه‌نگاریا و ئاتێلا تار، باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌عێراق و تۆس كونسووڵی گشتی هه‌نگاریا له هه‌رێم و كۆلۆنێل پیته‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له هه‌رێم و كۆلۆنێل هادی، به‌رپرسی تیمی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاریا له كونسووڵخانه‌ی گشتی و وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی و دیبلۆماسی، تاوتوێی مه‌ترسی و جمووجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعشیان كرد له‌ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، "جه‌ختمانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستان"، هاوكات هه‌ردوو لا به گرینگیه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی و هاوپه‌یمانانمان كرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی هه‌نگاریاو هێزه‌كانیانی ئه‌و ووڵاته‌ی به‌رز نرخاند، كه له ماوه‌ی جه‌نگی داعش هاوكارو یامه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بون، دوپاتیشیكرده‌وه له‌و ئاڵنگارییه‌ی كه ئێستا هاتوەته پێشه‌وه بۆ را‌گرتن و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌موان هه‌یه.
سوپاسالاری هه‌نگاریا و وه‌فدی سه‌ربازی و دیبلۆماسی هه‌نگاریا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی باڵای وه‌زاره‌تیان دڵنیاكرده‌وه له هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشدرا له رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە