وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاگه‌ێندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاگه‌ێندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم راگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "داواتان لێده‌كه‌ین هه‌موان به‌شداربن له‌م پڕۆسه‌یه بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستان"
له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا، شۆڕش ئیسماعیل رایگه‌یاند، "پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، وا نزیكده‌بینه‌وه له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووان به‌شداربن له‌م پڕۆسه‌یه بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستان، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن".
هه‌ر له‌ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای به‌شداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چاره‌نووسازه، راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه، به‌شێكیش ده‌بن له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی".
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ده‌نگدان، مافێكی ده‌ستووری و یاسایی هه‌موو تاكێكی كورده، وه‌ك چۆن له‌رابردوو هێزی ئاشتی بوون و به‌گیان و خوێنی خۆتان ئه‌زموونه‌كه‌تان پاراست و هه‌میشه شانازی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان بوون و نازناوی جوامێری و دلێریتان له كوردستان و جیهاندا پێدراوه، ئه‌وهاش به‌ئارامی رۆڵی كاریگه‌ری خۆتان له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی بۆ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه له‌م ده‌نگدانه ببینن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە