ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە مووچە چەند زانیارییەکی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە مووچە چەند زانیارییەکی ڕاگەیاند
ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/٦)ی ٢٠٢٢ی فه‌رمانبه‌ران به‌ر له جه‌ژنی قوربان رایگه‌یاند، "له داهاتی به‌رده‌ستی حكوومه‌ت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه‌یه و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین واده‌ی دابه‌ش كردنی مووچه دیاری بكات".
جووتیار عادل، ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی ئیڤێنتێك له‌شاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌و ژینگه ئاسایش و سه‌قامگیره بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان كه له هه‌رێمی كوردستان بپارێزین، هه‌موو كۆمپانیاكان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه حكوومه‌ت له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسی و یاساییه‌كانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی كۆمپانیاكان".
سه‌باره‌ت به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ر له جه‌ژنی قوربان كه به‌پێی پێشبینیه‌كان رۆژانی ٩ یاخود ١٠ی مانگی داهاتوو ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، جووتیار عادل ئاشكرای كرد، "وه‌زاره‌تی دارایی په‌یوه‌سته به بابه‌تی دابه‌ش كردنی مووچه، بابه‌تی مووچه په‌یوه‌ندی به‌و وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، وه‌كوو حكوومه‌تیش پێشتر رامانگه‌یاندوه، له داهاتی به‌رده‌ست ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، ئێستاش چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین كاتی دابه‌شكردنی مووچه دیار بكات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی، كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ هات، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش بڕیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6) بكرێـت و هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردووش، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه مووچه وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌بێت.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە