ووتووێژی بەریتانیا و عەرەبەکانی کەنداوی فارس بۆ واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازاد

پەیامی کورد     ...   ووتووێژی بەریتانیا و عەرەبەکانی کەنداوی فارس بۆ واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازاد

وەزیری سەرمایەگوزاری بەریتانیا هەواڵ لە ووتووێژ و گفتۆگۆی ووڵاتەکەی لەگەل ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس بۆ واژووکردنی ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازاد دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی ئێن بی سی عەرەبی " جێری گریمستۆن " وەزیری سەرمایەگوزاری بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند کە ئەم ووڵاتە لە حاڵی گفتۆگۆ و ووتووێژ لەگەل ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکاریگەلی کەنداوی فارس لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازاد ە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز گریمستۆن لە کۆنفڕانسێک لە شاری دۆبەی ئیمارات ، هەروەها جەختی کردەوە کە ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازادی نێوان بەریتانیا و ئەندامانی شەورای هاوکاریگەلی کەنداوی فارس لە ماوەی ١٢ مانگ دا واژوو دەکرێت .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماڵپەڕێک سەر بە دەوڵەتی بەریتانیا نیشان دەدات کە ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکاریگەلی کەنداوی فارس لە ڕاستیدا شەریکێکی تیجاری گرینگ بۆ ئەم ووڵاتە هەژمار دەکرێن تا ئەو ئاستەی کە لە ساڵی ڕابردوودا بەهای هەناردەکردنی بەریتانیا بەوان لە ئاستی ٢٢ میلیارد پاوەن بووە و بەهای تیجارەتی نێوان هەر دوولاش لە ٣٠ میلیارد پاوەن ەوە بۆ زیاتر لە ٤٠.٣٢ میلیارد دۆلار ڕۆیشتووە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە