ووتووێژی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن و ڤلۆدێمیر زلێنسکی " جەختکردنەوەی ئەمریکا لە سەر پاڵپشتی کردنی لە ئۆکراین "
پەیامی کورد ... ووتووێژی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن و ڤلۆدێمیر زلێنسکی " جەختکردنەوەی ئەمریکا لە سەر پاڵپشتی کردنی لە ئۆکراین "
جۆ بایدن سەرۆککۆامری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئۆکراینی یەکەی خۆی ، لە ئامادەبوونی کییف بۆ قەبووڵكردنی ئاشتی بە پێی یاسا و ڕێسای نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی کرد .
بایدن هەروەها متمانەی بە زلێنسکی دا پاڵپشتی سەربازی واشینتۆن لە کییف بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانگەلی حەیاتی ئەوان بەردەوام و هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکراین ، لە گرینگترین کارەکانی ئەمریکا دەبێت .
بایدن لە سەر پابەندی ئەمریکا بۆ بەردەوامیدان بە ڕادەستکردنی هاوکاریگەلی ئەمنییەتی ، ئابووری و مرۆیی بۆ ئۆکراین هەروەها جەختی کردەوە و ووتی کە واشینتۆن هەنگاوەکانی بۆ وولامدانەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی و سەپاندنی تێچووی زیاتر لە سەر ڕووسیا بەردەوامی دەدات .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە