ووتووێژی تەلەفۆنی پووتین و بن سەلمان سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین و دەستەبەرکردنی ووزەی جیهان

پەیامی کورد   ...    ووتووێژی تەلەفۆنی پووتین و بن سەلمان سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین و دەستەبەرکردنی ووزەی جیهان

سەرۆککۆماری ڕووسیا و وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی شەڕێک کە لە ئۆکراین لە ئارادایە و بابەتگەلی پەیوەندیدار بە دەستەبەرکردنی ووزەی جیهانی گفتۆگۆیان ئەنجام دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشکی کرێملین شەوی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە و موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی بە شێوەی تەلەفۆنی گفتۆگۆیان کردووە .

کۆشکی کرێملین لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە کە سەرۆککۆماری ڕووسیا لە گفتۆگۆی تەلەفۆنی خۆیدا لەگەڵ وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی و لە ئاماژەدان بە هێرشی سەربازی ووڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکراین " ڕێکارەکانی ڕووسیا لە چوارچیوەی ئۆپراسیۆنی نیزامی تایبەت بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەی دۆنباس " ی بۆ ئەو شیکردووەتەوە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : بەلەبەر چاوگرتنی ئەو گەمارۆیانەی کە ژمارەیەک لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ڕووسیا سەپاندوویانە پووتین لە سەر نارەوابوون و قەبووڵ نەکراوبوونی سیاسی کردنی بابەتی فەراهەم کردنی ووزەی جیهانی جەختی کردەوە و هەروەها ڕێکارەکانی ڕووسیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نیزامی تایبەت بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەی دۆنباس " ی بۆ ئەو شیکردووەتەوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە