ووتووێژی سووری - عێراقی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئەمنییەتی و زانیاری و هەواڵگری
پەیامی کورد ... ووتووێژی سووری - عێراقی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئەمنییەتی و زانیاری و هەواڵگری
قاسم ئەلئەعرەجی ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ صطام جدعان الدندح ، باڵیۆزی سووریا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندی هەر دوو لایەنی عێراق و سووریا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی لە دوو بواری ئەمنییەتی و زانیاری و هەواڵگری باس و ووتووێژیان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلئەعرەجی و الدندح ، لە بەغدا سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانکاری ئەمنییەتی و سیاسی ناوچەکە و هاوکاری و وهەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو ووڵات لە ڕاستای ئەمن کردنی سنوورە هاوبەشکان ، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ، گرینگی گۆرینەوەی زانیاری ئەمنییەتی و هەواڵگری و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش باس و ووتووێژیان کرد .
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە