ووتووێژەکانی ڕووسیا لەگەڵ ناتۆ : بڕیاری بەپەلەمان نەداوە بەڵام ووڵامێکی دیاریکراومان دەوێت
پەیامی کورد ... ووتووێژەکانی ڕووسیا لەگەڵ ناتۆ : بڕیاری بەپەلەمان نەداوە بەڵام ووڵامێکی دیاریکراومان دەوێت .
کۆشکی کرێملین ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ ووتووێژە ئەمنییەتییەکانی لەگەڵ ناتۆ جەختی کردەوە کە ڕووسیا بڕیاڕێکی گرینگی بەپەلەی لەم ووتووێژانەدا دیار نەکردووە بەڵام داواکاری ووڵامگەلێکی دیاریکراو دەربارەی نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانی خۆیەتی .
مۆسکۆ لە دوای گفتۆگۆوە ئەمنییەتییە تووند و تۆڵەکانی لەگەل ئەمریکا لە ژنێڤ لە ئێستادا گفتۆگۆوەکانی لەگەل ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکووری بۆ بەدەست هێنانی متمانەی ئەمنییەتی لە بڕۆکسڵ دەست پێکردووە .
دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی کرێملین ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ووتی : ئێمە بە پشت بەستن بە زۆرەملی ووتووێژ ناکەین ، جێگایەک بۆ پەلەکردن نییە و ناتوانێت هەشبێت .
ئەو هەروەها ووتی کە دۆخەکە گەیشتووەتە خاڵێکی هەستیار و ڕووسیا زیاتر لەمە ناتوانێ بینەری دواکەوتن لە ووڵامدانەوە بە نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانی خۆی بێت ، گفتۆگۆوە ئەمنییەتییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە حاڵێکدا لە ژنێڤ ئەنجام درا کە نیگەرانییەکان لە ئەگەری زیادبوونی ڕێژەی ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و ناتۆ لە سەر ئۆکراین بە بەرزترین و باڵاترین ئاستی خۆی لە کاتی کۆتایی هاتنی شەڕی سارد گەیشتووە .
ڕووسیا تۆمەتەکانی ئەمریکای سەبارەت بە داڕشتنی بەرنامە لە لایەن مۆسکۆ وە بۆ داگیرکردنی خاکی ئۆکراین ی ڕەت کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە