ووتووێژەکانی ڤییەننا لە ڕێگای گۆڕینەوەی پەیامگەلی نووسراوەوە بەردەوامی هەیە

پەیامی کورد     ...   ووتووێژەکانی ڤییەننا لە ڕێگای گۆڕینەوەی پەیامگەلی نووسراوەوە بەردەوامی هەیە

ئەمیر عەبدۆڵلاهییان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە گفتووگۆیەک لەگەڵ المسیرە رایگەیاند : ووتووێژەکانی ڤییەننا ڕانەوەستاوە بەڵکوو لە ڕەوەندێکی دیکە و لە ڕێگای گۆڕینەوەی پەیامگەلی نووسراوەوە لەگەل ئەمریکییەکان بە نێوەندگیری نوێنەری یەکیتی ئەورووپا بە مەبەستی چارەسەرکردنی گەمارۆگەلی یەک لایەنە لە دژی ئێمە بەردەوامی هەیە .

ئامانجی ئێمە لەم گفتووگۆیانە دەستڕاگەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بەهێز و هەمیشەییە . ئێمە داوامان لە لایەنی ئەمریکی کرد کە ڕاستییەکانی ببینێت ، چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان لە هەموو حەوزەکان و گرتنی متمانەی ئابووری یەکێک لە گرینگترین خاڵگەلێکە کە لە دەستووری کاری ووتووێژەکانی ئێمەدایە .

وا بیر دەکەمەوە لایەنی ئەمریکی بە باشی لە خاڵە سوورەکانی ئێران تێگەیشتووە . ئێمە بەردەوامی بە گفتوگۆوەکانمان دەدەین . هەر لەگەڵ گەیشتن بە خاڵی ڕێکەوتن ، نوێنەری ئێمە لە ووتووێژەکان ، گۆڕانکارییە کۆتاییەکان دەسەپینێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە