ووتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی : ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو تێوەگلاوە لە پلاندانان بۆ هێرش كردنە سەر كەشتیە بازرگانیەكان لە دەریای سوور
پەیامی کورد ... ووتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی : ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو تێوەگلاوە لە پلاندانان بۆ هێرش كردنە سەر كەشتیە بازرگانیەكان لە دەریای سوور
ووتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی " ئەدریان واتسۆن ", لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو تێوەگلاوە لە پلاندانان بۆ هێرش كردنە سەر كەشتیە بازرگانیەكان لە دەریای سوور.
ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی تاران هەیەتی, پرسێكی سەرەكین لە یارمەیتدانی گرووپی حووسیەكانی یەمەن, لە كردنە ئامانجی كەشتیەكان.
ئێران پشتیوانی بەهێز لە حووسیەكان دەكات, كە خۆی لە پێدانی كەرەستەی سەربازی پێشكەوتوو و هاوكاریكردنی هەواڵگری و هاوكاری دارایی و راهێناندا دەبینێتەوە, تاران حووسیەكانی سەرپشككردوە لە بڕیاردان لە ئەنجامدانی پرۆسەكانیان.
بەبێ هاوكاری ئێران, حووسیەكان ناتوانن ئەو كەشتیانە دەستنیشان بكەن و هێرشیان بكەنە سەر, كە بە دەریای سووردا تێپەڕدەبن.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە