ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل : ئامادەی هەرجۆرە کاردانەوەیەکی لەناکاوی سووریا ین
پەیامی کورد ... ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل : ئامادەی هەرجۆرە کاردانەوەیەکی لەناکاوی سووریا ین
" ئاڤیخای ئەدرەعی " ووتەبێژی عەرەبی زمانی ئیسرائیل لە پەیامێکی تویتەریدا بەرامبەر بە هێرشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ووڵاتە بۆ سەر هەندێک مۆڵگە لە سووریا کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەدرەعی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تویتەر ڕایگەیاند و نووسی کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواو دایە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ووڵامدانەوەی سووریا بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکانی .
ئەو لە تویتەر دا نووسی کە هەشت خاڵی پەیوەندیدار بە هێزەکانی ئێرانی و ئەرتەشی سووریا لە هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دەورووبەری دیمەشق و ناوچەی جەوڵان کراونەتە ئامانج و ئەم هێرشانە پەیامێک بووە بۆ ئێران و سووریا تاکوو لە سنوورەکانی ئەوان دوور بکەونەوە .
ئەرتەشی سووریا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەم ووڵاتە لە ئامانجەگەلی دوژمنکارانەی ئەوان لە ئاسمانی سووریادا بەرەنگار بووەتەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە