ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل : ئەگەری ئەوە هەیە ئێران لە عێڕاق و یەمەن هێرشمان بکاتە سەر

پەیامی کورد     ...     ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل :  ئەگەری ئەوە هەیە ئێران لە عێڕاق و یەمەن هێرشمان بکاتە سەر

هیدای زیلبێرمەن ، ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل جووڵەکانی ئێرانی لە ناوچەکەدا خستووەتە ژێر چاودێرییەوە ڕایگەیاند ، کە ئەم ئەگەرە هەیە ئێران لە ڕێگای یەمەن و عێراق ەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئیلاف ، زیبێرمەن بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە ژێردەریایی یەکانی ئیسرائیل لە هەموو شوێنێک ئامادەن و بوونیان هەیە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان ووتی : ئێران لەوانەیە لە عێراق و یەمەن ەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ئێمە زانیاری مان هەیە کە نیشان دەدات ئێران لەوێ فڕۆکەگەلی هیدایەتکراو مووشەکگەلی زیرەک و هووشمەندی پەرەپێدراو کە توانایی ئەوەیان هەیە بگەنە ئیسرائیل 

ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیلکە لە ووتووێژ لەگەڵ بنکەی میدیایی ئیلاف قسەی دەکرد ووتی : کاتێک کە ئاڤیۆ کۆخاوی فەرماندەی کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل ، دەبێ ئێران بەرامبەر بە هەرجۆرە هێرشێک لە دژی ئیسرائیل بە دوور گرت ، مەبەستی هەرجۆرە هێرش لە عێراق و یەمەن ەوە بوو و کاتێک کە لە بازنەی ووڵاتانی دووهەم قسە دەکرێت مەبەستی لە بازنەی ووڵاتانی یەکەم ، لۆبنان و سووریا بووە 

زیلبێرمەن بە ڕەت کردنەوەی ئەویە کە تەل ئەڤیڤ نێت یا پیلانی ئێران بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئیسرائیلی بە شێوەی تەواو و دەقیق بزانێت ووتی : یەکەمین ساڵڕۆژی تێرۆری قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس بە دەستی ئەمریکییەکان بۆنەیەکی گرینگە و لەوانەیە ئێران نیازی هەبێت دژی ئیسرائیل یا ئەمریکا هەنگاوی تۆڵەئامیزی سەربازی و نیزامی ئەنجام بدات چوونکە ئێران ، ئیسرائیل و ئەمریکا بە یەک چاو دەبینێت و جیاوازییەک لە نێوان ئەوان دا نابینێت .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە