ووتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ووتارێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... ووتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ووتارێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
زەبیحۆڵڵا موجاهید، ووتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، هەرچەندە بەڵێنیان دابوو بەهێزەوە نەچنە ناو کابۆڵ بەڵام بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە ئەنجامی هەڵاتنی فەرمانبەرانی حکوومەت ناچاربوون هێز بهێننە شارەکە، دەشڵێت، "ئازادی و سەربەستی مافی گەلی ئەفغانستانە، بەڵام ئێمە کۆمەڵگایەکی موسڵمانین و سیستەمی تایبەت بە خۆمان دەبێت".
زەبیحۆڵڵا موجاهید لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەکابۆل باسی لەوەشکرد، لەسیستەمی داهاتووی ووڵاتدا ئافرەت لەسەر بنەمای شەرعیەت بەشداری پێدەکەن و رێگە بە میدیا نادەن بەپێچەوانەی شەرع بجووڵێنەوە بەڵام رێز لەمیدیا و رەخنەی میدیایی دەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ساڵانێک لە تێکۆشانی خەڵکی ئەفغانستان توانیومانە داگیرگەر لە ووڵات دەرپەڕێنین، لەم کاتەشدا سەرجەم هێزەکانمان بۆ پاراستنی ئارامی بڵاوەیان پێکراوە و رێگە بەدروستبوونی پشێوی لەکابوڵ نادەین، هەروەها بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخی فەرمانگە حکوومییەکان لێبوردنی گشتی دەرکراوە".
ووتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ئەوەشی خستەڕوو، بزووتنەوەکەیان پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت و دڵنیایی دەدەن سەرجەم دیپلۆماتکاران کە ئاسایش و سەلامەتیان پارێزراو دەبێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە