ووتەبێژی تاڵیبان - ئەفغانستان کوژرا

پەیامی کورد    ...   ووتەبێژی تاڵیبان - ئەفغانستان کوژرا

میدیاکانی پاکستانی لە زاری سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە فەرماندەی دواکراوی جووڵەی تاڵیبان پاکستان و هەروەها ووتەبێژی ئەم گرووپە لە ویلایەتی نەنگەرهاری ئەفغانستان کوژراوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی ئێکسپرێس تریبوون نووسیویەتی کە ئەم کەسە کە ناوی " خالد بلتی بووە و بە نازناوی موحەمد خوراسانی ناسراوە .

هەروەها ئۆفۆق نیووز نووسیویەتی لە ساڵی ٢٠١٤ وەکوو ووتەبێژی گرووپی تاڵیبانی پاکستانی ڕاسپێردرابوو . هەروەها دەڵێ ئەم کەسە لە زۆرێک لە دۆسیەگەلی تێرۆریستی ، دانانەوەی بۆمب و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەتییەکان دەستی هەبووە .

دەربارەی چۆنیەتی کوژرانی ئەم ئەندامی تاڵیبان ی پاکستانی شتێک ڕوون ڕانەگەێندراوە .

هەروەها ئیسنا نووسیویەتی تاکوو ئێستا تاڵیبانی ئەفغانستان یش دەربارەی ئەم هەواڵە هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .

لەم دواییانە بەرپرسانی پاکستانی بە نیگەرانییەوە لە سەر لایەنگری حکوومەتی تاڵیبان لە بەرامبەر گرووپگەلی تێرۆریستی ووتوویەتی کە تاڵیبانی پاکستان TTP خاڵێکی تاقیکردنەوەیە بۆ تاڵیبانی ئەفغانستان تاکوو بتوانێ لەم ڕێگایەوە لایەنی خۆی لە بەرامبەر گرووپگەلی تێرۆریستی یەوە ڕوون بکاتەوە و گرینگی و بەهایەکی جیهانی بە دەست بهێنێت

بەرپرسێکی پاکستانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، بە ڕۆژنامەی ئێکسپرێس تریبوون ی ووتووە : " ئێمە بە ڕابەرایەتی تاڵیبان دەڵێین کە TTP وەکوو خاڵێکی تاقیکردنەوە لە بەرچاو بگرێت .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە